كاره‌ساته‌….هه‌واڵێكی ناخۆش له‌سه‌ر مۆبایل كانونی دووه‌م 13, 2016 كاره‌ساته‌….هه‌واڵێكی ناخۆش له‌سه‌ر مۆبایل زاناكان ڕایده‌گه‌یه‌نن ڕێژه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر مۆبایل دا ده‌ژین زیاتره‌ له‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌له‌ ناو ئاوده‌ست و ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له‌ناو ماڵدا به‌كار ده‌هێنرێن. زاناكان له‌ زانكۆی سری به‌ریتانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 30 مۆبابل كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ مۆبایل باشترین شوێنه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ و درووست بوونی به‌كتریایه‌كی زۆر له‌ سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا . پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ژماره‌ی به‌كتریایه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایلانه‌ به‌ 18 جار زیاتره‌ له‌ هی ناو ئاوده‌ست . بۆیه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بن .

س.ڕۆژانە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...