کۆمپانیای فەیسبووک، ئیمۆجییەکی نوێی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لە بەشی دەربڕینەکان زیاد کردووە.

کۆمپانیای فەیسبووک ئیمۆجیی گوڵێکی بۆ شوێنی دەربڕینەکانی فەیسبووک زیاد کرد، زیادکردنی ئەم گوڵەش بۆ ئەوەیە، سبەی یەکشەممە 14/5/2017 لە ئەمەریکا ڕۆژی دایکە.

تا ئێستا ئەم گوڵە تەنیا لە ئەمەریکا بۆ فەیسبووک زیاد کراوە، بەڵام ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان پێشبینییان کردووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئیمۆجییەکە لە سەرانسەری جیھاندا بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت.

ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھێمایان بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو ئیمۆجییە کاتییە و 15/5/2017 لەنێو فەیسبووک لادەبردرێت.

ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.
ئەلبوومی وێنەکان


basnews



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...