تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19/ 5/ 2017) له‌كار كه‌وت و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ دۆخى پێشووى، به‌ بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى ئه‌و كێشه‌ ته‌كنیكییه‌، ڕابگه‌یه‌نرێت.

به‌شداربووانى توویته‌ر سكاڵاى ڕاگرتنى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان كرد، دواتر له‌سه‌ر ماڵپه‌رى سه‌ره‌كى تۆڕه‌كه‌، نامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا نووسرابوو :" كارێكى ته‌كنیكی نادرووسته‌.. كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌م نزیكانه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار".

به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌و نامه‌یه‌، به‌رپرسانى كۆمپانیای "توویته‌ر" تا ئێستا به‌ فه‌رمى هۆكارى ئه‌و كێشه‌ ته‌كنیكییه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه‌.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...