زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان بیستووه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤێك 7 لێكچووی خۆی هه‌یه‌، له‌ شێوه‌ی ده‌مووچاو و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووكه‌وت و كه‌سایه‌تیش. هه‌مووشمان خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر لێكچوویه‌كی خۆمان بدۆزینه‌وه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رچۆنێك بووه‌ بتوانین وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بگرین!

ئێسته‌ له‌ ڕێگه‌ی ناوتۆماركردنت له‌ ماڵپه‌ڕی twinstrangers.com ده‌توانیت، هاوشێوه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه‌. به‌ڵام چۆن؟ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ ڤیدیۆیه‌ك دێته‌ پێشت، چۆنییه‌تی ناوتۆماركردنه‌كه‌ت فێر ده‌كات و له‌ خوار ڤیدیۆكه‌ لینكی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناوتۆماركردن دانراوه‌.

لینكه‌كه‌ نووسراوه‌ CLICK HERE TO REGISTER NOW كلیكی له‌سه‌ر بكه‌، پاشان؛ هه‌موو زانیارییه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه‌ و دوو وێنه‌ی ده‌موچاوت دابنێ، به‌ڵام پێویسته‌ ئیمه‌یله‌كه‌ت به‌ دروستی بنووسیت، چونكه‌ هه‌ر ئه‌نجامێك ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئیمه‌یله‌كه‌ت ده‌نێردرێت.

پاش چوونه‌ژووره‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، بگه‌ڕێ تا كه‌سێكی له‌تۆچوو ده‌دۆزیته‌وه‌، ئینجا داوا له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بنێرێ و وێنه‌ی ئه‌ویش بۆ تۆ، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا پێیان وابوو له‌یه‌كدی ده‌چن، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پێكه‌وه‌ وێنه‌تان داده‌نێت له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ بۆتان ده‌نێرێت.

بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌تۆ ده‌چێت، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاسانكاریت بۆ ده‌كات، به‌وه‌ی كه‌وا فیلته‌رێك لێده‌دات و ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌تۆبچن زیاتر ئه‌وانه‌ت نیشان ده‌دات.

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه‌ یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌:




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...