كۆمانیای گووگڵ، خه‌ریكی پلانێكی نوێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵێ ئه‌و ڕیكلام و بانگه‌شه‌ بازرگامییانه‌ی ناته‌وێ بێزارت بكه‌ن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینیت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی وێبگه‌ڕی "گووگڵ كرۆم" به‌كار ده‌هێنن.

ڕۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرناڵ" له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، نه‌هێشتنی ئه‌و ڕیكلامه‌ بازرگانییانه‌، وا ده‌كات به‌ متمانه‌یه‌كی زیاتره‌وه‌ بچیته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت، چونكه‌ ته‌واوی ئه‌و لینكه‌ نه‌خوازراوانه‌ ده‌شارێته‌وه‌.

هێشتا گووگڵ بڕیاری نه‌داوه‌ كه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی، چونكه‌ هێشتا كار له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ ورده‌كارییه‌كانی ده‌كات.

كۆمه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانیی له‌ پێناو پروپاگه‌نده‌ گونجاوه‌كان له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵ پێناسه‌یه‌كیان بۆ ڕیكلامه‌ خوازراوه‌كان ئاماده‌ كرد كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی گووگڵدا ڕه‌چاو بكرێ و بزاندرێ كام ریكلامه‌ نه‌خوازراوه‌ و شایه‌نی لابردنه‌ و كامه‌ خوازراوه‌.





س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...