لەم ڕۆژگارەدا ڕاوتەر بوەتە بەشێک لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانی ڕۆژانەی هەر خێزانێکی ئاسای، لە ٨٠% ی خێزانەکان پشت دەبەستن بە ئامیرەکانی ڕاوتەر و هاوشێوەکانی بۆ وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاری هێڵکەنی ئینتەرنێت. بەڵام بەکارهێنەرانی بێ ئاگان لە جۆرایەتی هێز و کواڵتی توانای ڕاوتەرەکان بۆ وەرگرتن و گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاریەکان. ڕاوتەرەکان جەندین جۆری ستانداردیان هەیە کە لە تواناو کواڵتی دا زۆر جیاوازن

زۆر بەکورتی دەتوانین بڵێین چەن جۆرێک ڕاوتەری نوێمان هەیە لە ستانداردی 802.11 ئەوانیش بریتین لە " 802.11n و 802.11g لەگەڵ 802.11ac " . کە هەریەکەیان خێرای و کواڵتیەکی دیاریکراویان هەیە ، ستانداردی جۆری 802.11n خێرایەکەی لە ٠.٤٥ گێگا بایت تێپەڕ ناکات ، بەڵام هەرچی ستانداردی جۆری 802.11ac زۆر بەهێز و نوێ و پێشکەوتووە خێرایەکەی زۆر جار لە ١.٣ گێگا بایت تێپەڕ دەکات ، کە ئەمەش خێرایەکی زۆر ناوازەیە بۆ خزمەتگوزاری هێلەکانی ئینتەرنێت. 

بۆیە پێشنیار دەکەین پێش ئەوەی راوتەرێک بکڕیت دەبێت تەماشای ئەم ژمارەیە بکەیت کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پشتەوەی ئامێرێکەوە، باشتر وایە ئەو ڕوتەرانە بەکاربهێنیت و بەکاریان بهێنیت کە لەجۆری ستانداردی " 802.11ac " ، بەم شێوەیە دەبیتە خاوەنی خێرایەکی گونجاوی ئینتەرنێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...