هه‌رچه‌نده‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ماوه‌ی رابردوودا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ نوێترین مۆبایلی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستاشدا به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو. ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن بۆ ئه‌مساڵی 2017 چاوه‌ڕوانی نوێترین به‌رهه‌می مۆبایلی كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ دروستكردنی مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌یاندا كاتی ته‌واوبوونی دواده‌كه‌وێت و پێشبینیشیان كردووه‌ بكه‌وێته‌ ساڵی 2018. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆنی نیگه‌ران كردووه‌، به‌وپێیه‌ی به‌نیازبوون له‌مساڵدا ئه‌و مۆبایله‌ نوێیه‌یان به‌رده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو. جێی باسه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی به‌رده‌وام له‌ نوێگه‌ریدایه‌و ساڵانه‌ چه‌ندین جۆری مۆبایل و ئامێری جیاواز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ به‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌وه‌. 

س.خاك


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...