دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان، یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ بڵاوه‌كان كه‌ روبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌ران ده‌بێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی له‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێك كه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش شه‌ش ئه‌پڵیكه‌یشنن كه‌ هۆكارن بۆ دابه‌زاندنی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان 

١/ ئه‌پڵیكه‌یشنی پاككردنه‌وه‌و زیادكردنی خێرایی زۆرینه‌ی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ وێرانكه‌رن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌پڵیكه‌یشنی له‌مجۆره‌ دابه‌زێنیت، ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت به‌دوای ئه‌و به‌رنامانه‌دا بگه‌ڕێیت كه‌ ناسراون له‌لایه‌ن كۆمپانیا متمانه‌ پێكراوه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراون، تا زیان به‌ مۆبایله‌كه‌ت نه‌گه‌یه‌نن

٢/ ئه‌پڵیكه‌یشنی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێگومان فه‌یسبوك یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ تۆڕه‌ به‌ناوبانگه‌كان كه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی كه‌ زوو شه‌حنی پاتری داده‌به‌زێنێت، هاوكات كۆمه‌ڵێك ئه‌پڵیكه‌یشنی تریش هه‌ن كه‌ قورسن و هۆكارێكن بۆ زوو دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان، وه‌ك سناپ چات و سكایپ و ئینستاگرام، پسپۆڕان به‌باشی ده‌زانن ئه‌م ئه‌پانه‌ دانه‌به‌زێنرێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تره‌وه‌ بكرێنه‌وه‌

٣/ پاراستنی مۆبایل له‌ ڤایرۆس یه‌كێكه‌ له‌و به‌رنامانه‌ی زۆر كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌حنی پاترییه‌كان، چونكه‌ ئه‌م به‌رنامانه‌ هه‌میشه‌ كاران و له‌كاردان بۆ پارستنی مۆبایله‌كان له‌هه‌ر ڤایرۆسێك كه‌ بیه‌وێت دزه‌ بكاته‌ ناو مۆبایله‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ زۆرترین شه‌حنیشیان پێویسته‌

٤/ به‌رنامه‌كانی چاككردنی وێنه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی حه‌ز به‌ دابه‌زاندنی ئه‌مجۆره‌ به‌رنامانه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ شاحنه‌یه‌كت پێبیێت، چونكه‌ ئه‌م به‌رنامانه‌ قورسن و پێویستیان به‌ شه‌حنێكی زۆر هه‌یه‌

٥/ په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌ندێك ئه‌پلًیكه‌یشنی په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت و راگه‌یاندنه‌كان هه‌ن كه‌ هه‌ڵبژارده‌یان زۆره‌، وه‌ك هه‌واڵ، خۆ تۆماركردن، هه‌ڵبژارده‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رده‌وام له‌كاردان، بۆیه‌ شه‌حنێكی زۆریان پێویسته‌

٦/ به‌رنامه‌ی یارییه‌كان هه‌ندێك به‌رنامه‌ی یاری هه‌یه‌ كه‌ شه‌حن زۆر سه‌رفده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریانه‌ی وێنه‌ی جوڵاویان تێدایه‌ به‌شێوه‌ی سێ دوری، بۆیه‌ ئه‌م یاریانه‌ هۆكارێكن بۆ دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...