ڕۆژی یەكشەممە بەرواری ٣٠ نیسان شاری دوبەی یەكەم فۆنتی نووسینی تایبەت بەخۆی ڕاگەیاند تاوەكو لەڕێگەیەوە جیهان لە هێزی دەربڕینی ئەو فۆنتەوە ببەستێتەوە.
دوای ئەوەی كە شاری دوبەی بەڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕێكەوتنیان کرد لەسەر بڵاوکردنەوەى فۆنتێكی نووسینی تایبەت بەو شارە كە لاتینی و عەرەبییە. بەوەش دوبەى دەبێتە یەكەم شار لەجیهاندا كە خاوەنی فۆنتی نووسینی تایبەت بەخۆی هەبێت.
 
لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەو فۆنتە نوێیەدا شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد ئال مەكتوم وتی”دەركردنی فۆنتێكی تایبەت بە دوبەی هەنگاوێكی زۆر گرنگە بەلامانەوە، وەك بەشێك لەو هەوڵە بەردەوامانەی كە هەمیشە داومانن تاوەكو پلەی یەكەم بەدەست بهێنین لەجیهانی ژمارەیی یان تەكنەلۆژیدا”.
ئەم جۆرە تایبەتمەندی وپێشكەوتنە نوێیە كە لەلایەن ئەو شارەوە دەرچووە یەكەم هەنگاو نییە چونكە پێشتریش ئەو شارە خاوەنی ڕیکۆردى دیکە بووە لەبوارەكانی تەلاسازی و بنكەی بازرگانی لەجیهاندا، بۆیە ئەم هەوڵە نوێیەی بەرپرسانی ئەو شارە بۆ بەرەوپێشچوونە لەبواری تەكنەلۆژیدا هاوشانی بوارەكانی تر.
 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...