وه‌لامێکی کورت بۆ پرسیاره‌که‌ :
– به‌ڵێ ـیه‌
هۆکار و ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر :
گه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌که‌تان AMOLED بێت بێگومان پێویسته بزانی پاشبنەمای رەنگاو رەنگ رێژەی وزه‌یه‌کی زۆر بەفیرۆدەدات چونکه شاشه‌کانی AMOLED تاوەکو ئەو رەنگاو ڕه‌نگی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر پاشبنه‌مای مۆبایله‌که‌ت دامان ناوه بە شێوەی خۆی و بە بەرزترین کوالێتی لەسەر شاشەکەمان پشان بدرێت  وه به‌رده‌وامی ئه‌م چالاکیه‌ش تاوه‌کو بتوانێت له‌سه‌ر هه‌مان ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تا ئه‌وکاتانه‌ی به‌کاریده‌هێنێت هه‌ر به‌وجۆره بێ گومان ئه‌مه‌ش وزه‌یه‌کی باشی له پاتری مۆبایله‌که‌مان ده‌وێت ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دانانی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به هۆکارێک له هۆکاره‌کانی زوو دابه‌زینی رێژه‌ی بارگاوی پاتری مۆبایله‌کانی که AMOLEDـه دێته هه‌‌ژمار .
پێویسته چی بکه‌ین (رێنمایی) ؟
 گەر بێت و  وێنەکەی ڕەش بێت یاخود تاریک(مات) بێت وا دەکات چالاکیه‌که‌ی که‌متر بێت وێنه‌دانه‌و‌‌ه‌ی ڕه‌نگه ڕه‌شه‌که‌ یاخود تاریکه‌که‌ کار ئاسانی بۆ شاشه‌ AMOLEDـه‌که‌ د‌‌ه‌کات ئه‌مه‌ش وائه‌کات که‌متر له وزه‌ی پاتری مۆبایله‌که‌ت دابه‌زێت به‌هۆی پاشبنه‌مای مۆبایله‌که‌ته‌وه‌ .

به کرته کردن لێره‌ ئه‌توانن چه‌ندین پاشبنه‌مای تاریک یاخود ڕه‌ش به‌ده‌ست بهێنن وه نابێت له بیریشمان بچێت تاوه‌کو وێنه‌که‌ تاریک تر بێت باشتره و به‌سودتر ئه‌بێت بۆ مۆبایله‌که‌ .ئاخۆ به‌م رێگایه‌ به‌ته‌واوه‌تی  زوو به‌فیرۆچوونی وزه‌ی پاتری مۆبایله‌که‌مان ته‌واو ده‌بێت ؟

له وه‌ڵامدا نه‌خێر ، ئه‌م یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی زوو دابه‌زینی پێویسته بێجگه له‌م هۆکاره چه‌نده‌ها کاری تریش بکه‌یت وه‌ک سرینه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆ و پرۆگرام و فایلی زیاده له مۆبایله‌که‌ت وه هتد ………….
کام جۆر مۆبایل شاشه‌که‌ی AMOLEDـه‌ ؟
زۆربه‌ی جۆره‌کانی سامسۆنگ له ئاسته‌کانی مامناوه‌ندوه‌کان و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ وه ئه‌م جۆرانه‌ی تریش که به کرته کردن لێره‌ ئه‌توانی ناوی جۆره‌ مۆبایله‌کانی تریشت ده‌ست بکه‌وێت له‌رێگای پێگه‌ی ویکیپدیایه‌وه‌.
سەرچاوە : تێك ئای


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...