زۆركات به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن گرفتی خاوی شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان هه‌یه‌، جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بێت كه‌ به‌رنامه‌ی زۆریان له‌ مۆبایله‌كانیان دابه‌زاندووه‌ یاخود به‌رده‌وام كار به‌ وایفای ئینته‌رنێتەكه‌یان ده‌كه‌ن؟.

تۆڕی هه‌واڵی (سكای نیوز) كۆمه‌ڵێك فێڵی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت به‌ خێراترین شێوه‌ شه‌حن بكه‌یته‌وه‌.

1- دانانی باری مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر باری فڕۆكه‌ (airplane mode)، به‌وشێوه‌یه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ هێله‌كانی مۆبایل و په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێت، به‌مه‌ش خێرایی شه‌حنه‌كه‌ چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

2- دانانی مۆبایله‌كه‌ له‌سه‌ر باری به‌كارهێنانی ئابوریانه‌ی پاتری (Low Power Mode) به‌وه‌ش ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی پاتری كه‌ زه‌رورنین ده‌یوه‌ستێنێت. 

3- داخستنی ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان (notifications) له‌كاتی شه‌حنكردندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌مترین پاتری به‌كاربێت. 

4- بارگاویكه‌ر (شاحینه‌)ی ئه‌سڵی به‌كاربهێنه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی خێرایان تێدایه‌، هه‌روه‌ها پشتبه‌ستن به‌ شاحینه‌ی گه‌وره‌تر وه‌ك شاحینه‌ی ئایپاد، سودی زیاتری ده‌بێت. 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...