زۆر جار بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان خاوەنى زیاتر لە یەک هەژمارن و دەیانەوێـت هاوکات هەردوو هەژمارەکەیان لە موبایلەکەیان کراوەبێـت، بەڵام لە هەر یەکە لە موباییلەکانى ئایفۆن و گالاکسییدا ناتوانن ئەمە بکەن و دەبێـت لە یەکێکیان دەرچن تا ئەوەیتریان بکەنەوە.لە ئێستادا تایبەتمەندییەکى موبایلى هواوى چینى ئاشکراکراوە کە ڕێگە دەدات هاوکات و لەسەر یەک موبایل بەکارهێنەران دوو هەژمار لە یەککاتدا بکەنەوە و کاریان لەسەر بکەن.
ئەم جیاکەرەوەیەى موبایلى هواوى تەنها پێویستى بە یەک بەرنامەش هەیە و  تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەى بەرنامەى App Twin جێبەجێدەکرێت و  پێی دەوترێت  جیاکەرەوەى سێبەر.
ئاماژە بەوەکراوە، بۆ نمونە بە کارهێنەر دەتوانێت لە یەک کاتدا لە سەر هەمان ژمارە موبایل دوو هەژمارى بەرنامەى واتسئەپ بکاتەوە و هەردووکیشیان بە کاربهێنێـت، هەروەها  تۆڕەکانى تریش وەک فەیسبوک و تویتەر و سناپچات، کە ئەمە لە هیچ یەک لە موبایلەکانى ئایفۆن و گالاکسیدا نیە.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...