ئایا ئەزانی OTG چیە ؟ وە ئاگاداری کە مۆبایل یاخود تابلێتی مۆبایەلەکەی ئێوە پشتیوانی لێدەکات یاخود نا ؟ وە ئەم تایبەتمەندیە سودی چیە ؟ وە ئەتوانین چی پێ ئەنجام بدەین؟ گەر وەلامی ئێوە بۆ هەموو پرسیارەکان یاخود بەشێکی نەخێر ئەوە پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە تاوەکو بە تەواوی تێبگەیت کە چیە و بۆچی بەکاردێت .


 بێگومان کاتێک کە چوویت بۆ دوکانێکی مۆبایل ئەم قسەیەت بەر گوێ کەوتووە یاخود کێبلی otg هاتبێتە بەر چاوت نەتزانبێت چیە بەڵام ئێستە بە روونی با باسی گشت تایبەتمەندیەکانتان بۆ بکەین .



OTG چیە؟
. ستاندارتێکە بە USB OTG یان USB On The Go ناسراوە کورتکراوەی وشەی OTG پێکهاتووە لە on the go کە رێگا ئەدات دوو ئامێر بەیەکەوە پەیوەستت ببن لە رابردوودا ئامێرەکانی کۆمپیوتەر تەنها لەرێگای کۆمپیوتەرەوە بەیەکەوە پەیوەست دەبوون دوو مۆبایل لەرێگای OTG USBـەوە بە کێبیلی یو ئێس پی بەیەکەوە پەیوەستت ببن بتوانی زانیاریەکان لە نێوانی یەکدا بگوازیتەوە وە بێگومان ئۆن زو گۆ یو ئێس پی نەک تەنها بۆ پەیوەست بوونە بە دوو مۆبایله‌وه‌ بەڵکو ئەتوانی بە فلاش میمۆریەوە یان ماوس یان کیبۆرد و زۆر شتی تریش  پەیوەست ببیت  له رێگایه‌وه .
دوای ئه‌وه‌ پرسیارێکی تر له خۆت ئه‌که‌یت ئایا ئه‌ندرۆیده‌که‌ی من پشتیوانی لێده‌کات ؟
سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌ر کارتۆنی مۆبایله‌که‌ت ئه‌م لۆگۆیه‌ی خواره‌وه‌ هه‌بێت تاوه‌کو پاڵپشتی لێبکات یاخود گه‌ر کارتۆنی نه‌بوو ئه‌وه‌ له ماڵپه‌ری GSM ARENA لە او تایبەتمەندی مۆبایلەکاندا به‌دوای جۆری مۆبایلەکەت بگه‌رێ له‌وێدا لەگەڵ گشت تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەت پێت ئه‌لێت مۆبایلەکەت ئایا  پشتیوانی لە OTG ده‌کات یاخود نا.



کۆمه‌لێک له‌و مۆبایلانه‌ی که پاڵپشتی OTG ئه‌که‌ن :
Galaxy Note 5 Galaxy Note 4 Galaxy Note 3 Galaxy S6 Galaxy S6 Edge +Galaxy S6 Edge Galaxy S5 Galaxy S4 Galaxy S3 Galaxy Note 8 Galaxy Note 10.1 Galaxy Tab S 8.4 Galaxy Tab S 10.5  Xperia Z Xperia Z1 Xperia Z1 Compact Xperia Z2 Xperia Z3 Xperia Z3 Compact Xperia M2 Xperia M2 Dual +One M9 One M9 One M7 One M8 Desire Eye Desire 816 Desire 820 Desire 601 Desire 500 Butterfly Butterfly S LG G4 LG G3 LG G2 LG G Pro 2 LG G Pro Lite G Pad 7.0 G Pad 10 Huawei Ascend P6 Huawei Ascend P7 Huawei P8 Huawei Mate 7 Huawei G7 Honor 4X Huwei Honor 4C 






پرسیاری دواتر که دێته مێشکت ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌توانین به‌کاریبهێنین ؟
گه‌ر مۆبایل یان تابلێته‌که‌ی ئێوه‌ پشتیوانی له OTG ئه‌کات، پێویستت به یه‌ک کێبلی OTGـه تاوه‌ک سه‌رێکی له ده‌رچه‌ی microUSb که‌ی خۆتان یان بڵێی دەرچەی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت ببه‌ستیت و سه‌ره‌که‌ی ترسیان به ده‌رچه‌ی USBفلاش میمۆری، ماوس، کیبۆرد ...هتد ببه‌ستیته‌وه .
نه‌ک ته‌نها بۆ مۆبایل وه‌ک له سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا به زۆر شتی تریشه‌وه‌ ئه‌توانی په‌یوه‌ستی بکه‌یت به‌م جۆره‌ش ئه‌توانی کار ئاسانیه‌که‌ بکه‌یت به‌و رێگایانه‌ی که رۆژانه دێته‌ پێشمان به‌هۆی OTG ـه‌وه‌ کارکانمان ئاسانتر بڕوات به‌رێو‌ه.



تێبینی / لە کاتی پەویەست کردنی OTG و بۆ نمونە ماوس دەتوانیت بە ماوس کار بکەیت لە مۆبایلەکەتدا وە ھەروەھا لە کاتی بەستنەوەی کیبۆرد دەتوانیت کار بە کیبۆرد بکەیت و نوسین بە کیبۆرد بنوسیت بۆ مۆبایلەکەت.
سەرچاوە : كوردزۆن


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...