کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، ئاشکرای کرد، کە  شێوەی وێنەی پرۆفایلی ھەموو بەکارھێنەرانی دەگۆڕێت.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 17/9/2017، کۆمپانیای فەیسبووک ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا باسی لەوە کرد، کە لە چەند ڕۆژێکی داھاتوودا، وێنەی پرۆفایلی ھەموو بەکارھێنەرانی، دەکاتە شێوەی بازنەیی و چوارگۆشە نامێنێت.

لە ئاگادارییەکەی کۆمپانیای فەیسبووک، ئاماژە بەوەش کرا، کە شێوەی وێنەی کەڤەری فەیسبووک، وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەستکاری ناکرێت.

فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود، بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...